گالانت: شەڕ لەگەڵ ئێران دەستپێدەکاتەوە و جیاوازتر دەبێت

KNN : Kurdish News Network
02:45 - 09/09/2025
کوردستان
+
-

یۆئاڤ گالانت، وەزیری پێشوی بەرگری ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا داوای ئامادەکاری خێرا بۆ خولی داهاتوی شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەکات و و هۆشداریی  دەدات ودەڵێت" بە دڵنیاییەوە ئەو ڕۆژە دێت و جیاوازتر دەبێت".

هەواڵ: KNN

گالانت جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل سەرەڕای سەرکەوتنەکانی ئەم دواییە لە دژی کۆماری ئیسلامی، پێویستە ئامادەکاری تەواو بکات  و دەشڵێت" ڕەنگە کات بخایەنێت، بەڵام ئێران بەشێک لە تواناکانی خۆی ئاوەدان دەکاتەوە، و لە ئێستادا کار لەسەر دروستکردنی موشەکی بالیستیکی دەکەن، دەبێت ئێمە ئامادە بین، خولی داهاتوش جیاواز دەبێت".

یۆئاڤ گالانت، هۆشداریدا لەوەی هێرشێکی دیکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران "بە دڵنیاییەوە رودەدات"، و جەختی لەوە کردەوە،" هەرچەندە ئەمجارە زۆرێک لە بڕیاردەرانی ئێران نەکوژران، بەڵام لەناوبردنی ئەوان دەبێت بەشێک بێت لە هەر پلانێکی ئیسرائیل لە ئەگەری رودانی شەڕێکی نوێدا".

گالانت هۆشداری دا لەوەی ئێران هێشتا لە دوای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمییە و وتیشی" ئەم ئامانجە سەرنجڕاکێشترین بژاردەیە بۆ ئێران، بەڵام لە هەمانکاتدا مەترسیدارترینە، چونکە ئەوان بەرەوڕوی ئیسرائیل دەبنەوە".

1775 جار خوێندراوەتەوە