وەزارەتی جەنگی
ئەمەریکا، بودجەی ساڵی داهاتوی بە زیاتر لە 960 ملیار دۆلار دیاری کردوە و هاوکارییەکانیش هەریەکە لە هێزەکانی پێشمەرگە و هەسەدە و هێزە ئەمنییەکان لە خۆدەگرێت و بودجەی
هێزەکانی پێشمەرگە زۆرترینە.
هەواڵ:KNNC
دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا
تەرخانکراوی دارایی وەزارەتی جەنگی بۆ ساڵی 2026 پەسەند کرد، ئەمەریکا
هاوکارییەکانی بۆ پێشمەرگە زیاتر کردوە، لە بەرامبەردا هێزە ئەمنییەکانی عێراق و
هەسەدە کەمکراوەتەوە.
بە گوێرەی
ئەوەی بڵاوکراوەتەوە، لە بودجەی ساڵی ئایندەدا، وەزارەتی
جەنگی ئەمەریکا، زیاتر لە 61 ملیۆن دۆلار
بۆ هاوکاریکردن و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە تەرخان دەکات، ئەمە لە کاتیكدایە لە
بودجەی ساڵی 2025 دا کەمتر بو لە 60 ملیۆن دۆلار.
دابەسکردنی
بودجەکەش بۆ هێزی پێشمەرگە بەم شێوەیەیە، زیاتر لە 11 ملیۆن دۆلاری بۆ چەک، 5 ملیۆن و 321 هەزار
دۆلاری بۆ تەقەمەنی، 27 ملیۆن و 507 هەزار
دۆلاری بۆ ئۆتۆمبێلی سەربازی و 17 ملیۆن و
106 هەزار دۆلاری دیکەشی بۆ جلوبەرگ و کەرەستەی دیکەیە.
لە
بەرامبەردا ئەمەریکا 114 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاریکردنی وەزارەتی بەرگریی عێراق و هێزە
ئەمنییەکان تەرخان کردوە و لە
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا هاتوە؛ هاوکارییەکانی پنتاگۆن بۆ هەسەدەش بەردەوام
دەبیت لە ساڵی 2026 و 130 ملیۆن دۆلاری تەرخانکردوە .
520 جار خوێندراوەتەوە