رۆژنامەی شەرقلئەوسەت: حەشدی شەعبی پشتیوانی لەسودانی دەكات

KNN : Kurdish News Network
06:12 - 14/09/2025
عێراق
+
-

میدیایەكی عەرەبی ئاشكرایكرد كە ڕیزەكانی  چوارچێوەی هەماهەنگیی  درزی تێبوەو بەرەو لەبەریەكهەڵوەشانەوە دەچێت و پاشە كشەی هەژمونی ئێرانیش كاریگەری لەسەر ڕیزەكانی ئەو هاوپەیمانێتییە شیعەیە هەبوە.

 

هەواڵ:KNN

 

رۆژنامەی شەرقلئەوسەت لەراپۆرتێكیدا بڵاویكردوەتەوە،چوارچێوەی هەماهەنگیی سشیعەكان بەرەو لەبەریەكهەڵوەشانەوە دەچێت و سەرچاوەیەكی نزیكیش بەچوارچێوەی ناوبراو بەرۆژنامەكەی راگەیاندوە؛ لەئێستا كۆبونەوەكانی بۆ ئەنجومەنێكی بچوككراوە گۆڕاوەو تەنیا سەرانی ڕیزی یەكەم بەشداری كۆبونەوەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەبن و كەسایەتیەكانی ڕیزی دووەم بەشدارییان پێناكرێت مە پێشتر راوبۆچونیان وەردەگیرا.

 

ئاماژە بەوەشكراوە كە ململانێكانی پەیوەست بەهەڵبژاردنەكانی داهاتوی عیراق رۆڵی لەلاوازكردنی ڕیزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا هەیەو پێكهاتەكانی ئەم هاوپەیمانێتیە ( دەوڵەتی یاسا " عەسایبی ئەهلی هەق، رێكخراوی بەدر، هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوەو بونیاد ) هەریەكەیان بەجیاو سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنیان كردوەو ئەوەش زەمینەی بۆ ململانێكانی نێوانیان خۆشكردوە.

 

بەپێی هەمان سەرچاوە پرسی نوێكردنەوەی  خولێكی تری  كاری محەمەد شیاع سودانی وەك سەرۆكوەزیران چوارچێوەی هەماهەنگی بەسەر سێ بەرەدا دابەشكردوەو دەوڵەتی یاساش بەسەرۆكایەتی نوری مالكی یەكێكە لەو بەرانەی كە دژی دەستبەكار بونەوەی سودانییە و هەریەك لە هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدرو فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی پشتیوانی لەسەرۆكوەزیران دەكەن  و ه لەهەمان كاتیشدا قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق لە "ناوچەی خۆڵەمێشی"دان.

 

باس لەوەشكراوە كە پاشەكشەی ئێران لەسەر ئاستی ناوچەكەو جیهانیش رەنگدانەوەی لەسەر ریزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دروستكردوە و گروپەكانی سەر بەئێرانیش لەپاشەكشەدان .

422 جار خوێندراوەتەوە