بەرپرسانی تەندروستی پاریزگای دیالە ڕایانگەیاند:
بەهۆی خواردنی فەلافلەوە زیاتر لە 40 هاوڵاتی ژەهراویبون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
هەواڵ: KNN
ئەمڕۆ دووشەممە زیاتر لە 40 حاڵەتی ژەهراویبوونی
خۆراک لە شاری باقوبەی پایتەختی پارێزگای دیالە تۆمارکراوە.
بەرپرسانی نەخۆشخانەی فێرکاریی بەعقوبە ڕایانگەیاند: ئەمڕۆ دوشەممە 42 هاوڵاتی
گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکەیان کە ژەهراویبوون.
بەرپرسانی نەخۆشخانەکە ڕونیشیانکردۆتەوە،
سەرجەم ئەو کەسانەی ژەهراویبون دەرکەوتوە بەهۆی
خواردنی ژەمێکی فەلافل بوە لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شارەکەدا.
هاوکات بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی دیالە تۆمارکردنی حاڵەتەکانی ژەهراویبوونی
خۆراکی بەهۆی خواردنی فەلافلەوە پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوەو دوای ڕوداوەکە چێشتخانەکەیان داخستوەو ڕێکاری یاسایی گیراوەتە
بەر بەرامبەر خاوەنەکەی .
2887 جار خوێندراوەتەوە