هەسەدە رایگەیاندوە لە دێرەزور، چەکادرەکانی
سەر بە دیمەشق، هێرشیان کردوە و ڕوبەڕویان بونەتەوە، ئاماژەیان بەوەشکردوە،
حکومەتی دیمەشق بەرپرسیارە لەو هێرشانە .
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشيممە،
هەسەدە ڕاگەینادراوێکی بڵاوکردوەتەوە وتێێدا هاتوە؛ بەیانی ئەمڕحۆ کاتژمێر 09:00 لە نزیک گوندەکانی دێرەزور هێزەکانیان
کەوتونەتە بەر هێرشی چەکدارەکانی سەر بە دیمەشقو ئەمانیش وەڵامیان داونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە؛ هێزەکانیان لە کەناری ڕوباری فورات لە نزیک پردی ئەلئەشارە
لە شارۆچکەی دەرناج لە ڕۆژهەڵاتی لادێی دێرەزۆر جێگیر بون، کەوتنە بەر هێرشی ڕاستەوخۆی
گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق.
دەشڵێن؛ هێرشەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە ئەو چەکدارانە
لە هەوڵی دەستەبەرکردنی تێپەڕبونی کۆمەڵێک قاچاخچی بون بۆ ئەودیوی ڕوبارەکە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ هێزەکانمان دەستیان کرد
بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی مەیدانی پێویست بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێرشەکە و جەختیشیان لەوەکردوەتەوە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات،
پابەندبونیان بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکانیان دوپات دەکەینەوە.
لە کۆتای ڕەگەیندراوەکەدا، رویان کردوەتە
حکومەتی دیمەشق و لەو روداوە و دەلێن ئەمکارانە سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدات.
531 جار خوێندراوەتەوە