وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاندوە، لە ساڵی ئایندەوە کێبڵی فایبەر ئۆپتیک جێگەی وای فای "Wi-Fi" لە سەرانسەری عێراق دەگرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکردوە فایبەر ئۆپتیک، زۆر خێراتر و باشترە لە وای فای و نرخەکەشی گونجاوە و هەوڵدەدەن باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتییان بکەن.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق، هەیام یاسری، بە میدیاعێراقییەکانی ڕایگەیاندوە، تا ساڵی ئایندە، لە سەرانسەری عێراق،
ئینتەرنێت دەبیت بە کێبڵی فایبەر ئۆپتیک و جێگەی وای فای "Wi-Fi"، دەگرێتەوە.
وەزیەرەکی عێراق وتوشیەتی؛ داخستنی وای فای "Wi-Fi"،
بە مانای داخستنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت نییە، وەک هەندێک بانگەشەیان بۆ کردوە، بەڵکو دەمانەویت خزمەتگوزاری ئینەرنێت باشتر
بکەین، چونکە کێبڵی فایبەر ئۆپتیک، چونکە زۆر خێراتر و باشترە لە چاو وای فایدا "Wi-Fi"،.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە ئێستادا وەزارەتەکەیان
دەستی کردوە بە لابردنی خزمەتگوزاری وای
فای و ئەو شوێنانەی کە کێبڵی فایبەر ئۆپتیکیان
تێدایە، خزمەتگوزاری وای فای تێدا وەستێندراوە.
دەشڵێت؛ "بەپێی ئەو خشتە و پلانانەی کە دانروان،
خزمتگوزاری وای فای "Wi-Fi"،لە ساڵی داهاتودا بە تەواوی
کۆتایدێت و بەکارهێنانی کێبڵی فایبەر ئۆپتیک بە تەواوی پەسەند دەکرێت.
جەختیشیکردوەتەوە، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە
ڕێگەی کێبڵی فایبەر ئۆپتیکەوە دەیان هێندە باشتر دەبێت لە وای فای و نرخەکەشی گونجاوە کاتێک بەراورد دەکرێت بە نرخی بەشداریکردن
و خێرایی ئینتەرنێتی دابینکراو.
1192 جار خوێندراوەتەوە