بە گوێرەی رۆژنامەی "زە ناشناڵ" ، دوای شکستهێنانی
شەرع بۆ چەسپاندنی کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندی
لە سوریا، کوردەکان ئێستە لە رۆژهەڵاتی سوریا
پێگەیان بەهێزەتر دەبێتەوە.
هەواڵ: KNN
رۆژنامەی (زە ناشناڵ) راپۆرتێكی بە ناونیشانی " کوردەکانی سوریا
هەژمونیان بەدەستدەهێنەوە دوای شكستهێنانی هەوڵەكانی شەرع بۆ كۆنتڕۆڵكردنیان" بڵاوکردەوتەوە و دەڵێت" هەوڵەکانی ئەحمەد
شەرع سەرۆکی سوریا، بۆ چەسپاندنی کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندی شکستی هێناوە ، لەكاتێكدا
هێزەکانی سوریای دیموکرات پێگەکانی خۆیان لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بەهێزتر دەکەن".
رۆژنامەکە ئاشکراشی دەکات کە شكستهێنان لە چارەسەرکردنی
دۆسییەی كورد، کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی دەرەوەی سوریاش هەبوە، بەتایبەتی لەگەڵ
ئەمەریکا، کە لە مانگی رابردوەوە نەرمترە لەبارەی بیرۆکەی نا ناوەندێتی.
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەکە دەستخستنی بودجە بۆ ئاوەدانکردنەوەی
سوريا بەبێ پاڵپشتی ئەمریکا، نیمچە مەحاڵ دەبێت، لەکاتێکدا واشنتۆن نزیکەی دو هەزار
سەربازی لە سوریا هەیە، کە زۆربەیان لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتدان، کە لەلایەن هێزەکانی
سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆنترۆڵکراون.
کوردەكان شەش مانگ لەمەوبەر لەژێر فشاری ئەمەریکادا لەگەڵ
دیمەشق گەیشتنە رێککەوتن، بەڵام هەنگاوەكانی دیمەشق لە دوای رێککەوتنەکەی (10)ی
ئازارەوە، بەتایبەت دەستوەردانی هێزە ئەمنییەکان دوای ئەوەی لە سوەیدا شەڕو پێکدادانێکی
خوێناوی لە نێوان چەکدارانی دروزو هۆزەکانی بەدەویدا سەریهەڵدا، لە چەند هەفتەی
رابردودا تەرازوی تا رادەیەک لە بەرژەوەندی کورددا وەرچەرخاند.
289 جار خوێندراوەتەوە