ئەمریکا هاوکاری دارایی و لۆجستی بۆ هەسەدە تەرخانکرد

KNN : Kurdish News Network
04:00 - 14/09/2025
کوردستان
+
-

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بڕی 130 ملیۆن دۆلاری بۆ هەسەدە تەرخانکرد وجیا لەوەش هەر ئەمڕۆ لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە چەک وپێداویستی لۆجستی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرد.

هەواڵ:KNN

بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ئەمریکا، هاوکاری دارایی وەزارەتی جەنگ، بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات( هەسەدە) بۆ ساڵی 2026،  130 ملیۆن دۆلارە.

لەو بڕە پارەش بڕی 65 ملیۆن دۆلاری بۆ موچەی هێزەکانی هەسەدەیە و 15 بڕی ملیۆن دۆلاری بۆ راهێنان و کڕینی چەکە، بڕی 32 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاری لۆجستی و چاککردنەوەو وەرشەیە.

جیا لەوەش هەر ئەمڕۆ ئەمریکا لە دەروازەی وەلیدی سنوری نێوان رۆژئاوا و هەرێمی کوردستان،30 بارهەڵگری پڕ لە چەک و پێداویستی لۆجیستی رەوانەی بنکەی قەسرک لە دەوروبەری حەسەکە کردوە.

55 جار خوێندراوەتەوە