ئەمڕۆ یەکشەمە (١٤-٩-٢٠٢٥)، وەفدێکی باڵای حزبی
شیوعی کوردستان، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد.
دوای پێشوازیکردن، لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی و ژمارەیەک
لە ئەندامانی جڤاتەوە پێشوازی کران، وەفدی حزبی شیوعی بە سەرۆکایەتی ئەبو کاروان
سکرتێری حزب و شاندی هاوڕێی ئامادەی کۆبونەوەکە بون و گفتوگۆ لەسەر دواین پەرەسەندنە سیاسیەکان کرا.
لەوبارەیەوە، هەماهەنگی و باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەردولا بە ئامانجی نوێنەرایەتیکردنی ڕاستەقینەی داخوازییەکانی هاونیشتمانیان و بەهێزکردنی
هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بە پێویست زانرا.
لەکۆتایدا، لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە، دوبارە هیوای
سەرکەوتن بۆ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەکردایەتی حزبی شیوعی خوازرا، کە
لە دوای کۆنگرەی هەشتەمەوە هەڵبژێردراون و بەرپرسیارێتیان وەرگرتوە.
فۆتۆ - بڕیار نامیق
138 جار خوێندراوەتەوە