بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، ساڵانە پێویستیان بە 100 ملیار دۆلارە و رۆژانە بە بەردەوامی 700 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوا دەکەن و هەمو ڕۆژێکیش زیاتر لە 10 توشبوی نوێ تۆمار دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەری
نەخۆشخانەی هیوا، دكتۆر یاد نەقشبەندی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، سەرەڕای رایکردنی
کارەکانیان، بەڵام بەردەوام کێشەی داراییان هەیە و لە ئیستاشدا بە بەردەوامی
ڕۆژانە 700 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن.
دکتۆر یاد باسی
لە کێشە بەردەوامەکانی دارایی کردوە، لەبارەیی بودجەی نەخۆشخانەکەوەشەوە ئاشکرای کردوە،
جگە لە نزیکەی 300 ملیۆن دیناری سندوقی شێرپەنجە، کە مانگانەیە، بودجەی ساڵانەی نەخۆشخانەکە 8
ملیار و 400 ملیۆن دینارە و لەلایەن تەندروستی سلێمانییەوە دابیندەکرێت.
لە بارەی ژمارەی
توشبونی نوێشەوە، دکتۆر یاد بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، رۆژانە بە بەردەوامی نزیکەی 10 توشبوی نوێی شێرپەنجە لە سنوری سلێمانی تۆمار دەکرێت و ئەمان لە نەخۆشخانەی
هیوا کۆدیان بۆ دەکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر نامۆ بو منداڵ توشی شێرپەنجە ببێ، بەڵام لە
ئێستادا توشبوانی منداڵ بە شێرپەنجە ڕو لە زیاد بونە و نەخۆشخانەی هیوا تاکە
سەنتەرە کە هەشت پزیشکی پسپۆڕی تایبەت بە منداڵ هەبێت.
وتیشی لە نەخۆشخانەی هیوا بەشێکی تایبەت هەیە کە هەمو پێداویستییەکانی تێدا
دابینکراوە بۆ منداڵی توشبو کە لە هەرێمی
کودستان و کەرکوک و موسڵیشەوە روی لێدەکەن.
لە بارەی جۆری نەخۆشییەکانیشەوە د. یاد دەڵێت؛ باوترین شێرپەنجە لە ژناندا
مەمکە و لە پیاوانیشدا سی و کۆڵۆنە، دواتریش بە پلەی دووەم و سێیەم شێرپەنجەکانی پرۆسات و خوینن کە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار دەکرێن.
لەسەر دۆخی ئێستای نەخۆشخانەکە، دکتۆر یاد بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاندوە، بۆ
ئەوەی بتوانن بە باشی کارەکانیان بکەن و کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەن، نەخۆشخانەی هیوا
پێوسیتی بە 100 ملیۆن دۆلاری ساڵانە هەیە.
104 جار خوێندراوەتەوە