شەرع: دانوستانەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل بۆ گه یشتن به رێککەوتنی ئەمنی دەستپێکردوە

KNN : Kurdish News Network
12:27 - 13/09/2025
جیهان
+
-

سەرۆکی کاتی سوریا ئاشکرای کرد، دیمەشق دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات بە ئامانجی دڵنیابون لە کشانەوەی لەو ناوچانەی کە لە بەرزاییەکانی جۆلان داگیری کردوە.

هەواڵ: KNN

ئەحمەد شەرع سەرۆکی راگوزاری سوریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فرانس 24 رایگەیاند " لە ئێستادا حکومەتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل لە قۆناغی دانوستان و گفتوگۆدان بە ئامانجی دڵنیابون لە کشانەوەی ئیسرائیل لەو ناوچانەی کە لە بەرزاییەکانی جۆلان دوای روخانی بەشار ئەسەد داگیری کردوە ".

ناوبراو زیادی کرد: ئیسرائیل پێی وابو لەگەڵ ڕوخانی ڕژێم، سوریا لە ڕێککەوتنەکە کشاوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە سوریا هەر لە یەکەم ساتەوەختەوە پابەندبونی خۆی بەو ڕێکەوتنە دەربڕیوە.

وتیشی"  ئێستا دانوستان لەسەر ڕێککەوتنێکی ئەمنی دەکرێت بۆ ئەوەی ئیسرائیل بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش 8ی کانوونی دوەم".

لای خۆشییەوە مانگی ڕابردو بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دانی به وەنا که ئیسرائیل "باس" له سه ڕ دروستکردنی ناوچەیەکی بێ چەکدار له باشوری سوریا دەکات.

شایانی باسە کە مانگی ڕابردو میدیاکانی دەوڵەتی سوریا بڵاویانکردەوە کە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لەگەڵ ڕۆن دێرمر وەزیری کاروباری ستراتیجی ئیسرائیل لە پاریس کۆبوتەوە و تاوتوێی کۆنترۆڵکردنی توندوتیژی و دۆخی شاری سوەیدا کە زۆرینەی دروزی تێدایە، دەکەن، ئەوەش دوای توندوتیژی کوشندە لەو پارێزگایە.

ئیسرائیل و سوریا پەیوەندی دیپلۆماسییان نییە و لە ساڵی 1948ەوە بە فەرمی هەردو وڵات لە شەڕدان.

60 جار خوێندراوەتەوە