لەگەڵ زیادبونی
ململانێکانیان و زیادبونی ڕاپۆرتەکانی سیخوڕیکردنی هاوڵاتیانی چینی لە ناوچە جیاوازەکانی ئەمەریکا، ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە کە ناسا کارکردنی هاوڵاتیانی چینی
لە بەرنامەی بۆشایی ئاسمانی خۆیدا قەدەغە کردوە و لە نوێترین هەنگاویشدا
هاوڵاتییەکی چینی دورخستوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
دوای پێشکەوتنە
بەرچاوەکانی پەکین لە بواری بۆشای ئاسمان و تەکنەلۆژیا، واشنتۆن نیگەرانییەکانی
زیاتر بوە و ڕێوشوێنی زیاتر دەگرێتەبەر،
ئەمەش دوای زیادبونی راپۆرتەکانی ستخوری هاوڵاتییانی چینی لە ئەمەریکادا.
ڕۆژی چوارشەممە، بێثانی
ستیڤنز، وتەبێژی ناسا ڕایگەیاند، ئاژانسەکە "رێوشوێنی ناوخۆیی" سەبارەت
بە هاوڵاتیانی چینی گرتوەتەبەر و ئاماژەی بەوەشکرد رێوشوێنەکە بریتییە لە
"سنوردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە ئاسایشی فیزیکی و ئەلیکترۆنی بۆ دامەزراوە و کەرەستە
و تۆڕەکەمان بۆ دڵنیاوون لە ئاسایشی کارەکانمان".
هەرچەندە دەزگای بۆشایی
ئاسمان بە شێوەیەکی ئاسایی دامەزراندنی هاوڵاتیانی چینی سنوردار کردوە، بەڵام ئەوانەی
ڤیزەی ئەمریکایان هەیە و پەیوەندییان بە دامەزراوە حکومییەکانی چین یان کۆمپانیا دەوڵەتییەکانەوە
نییە، توانیویانە وەک بەڵێندەر و خوێندکاری دەرچوی زانکۆ، یان زانای بەشداری بکەن.
وتەبێژی ناسا بە
ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، بڕیاری ناوخۆی ناسا بۆ قەدەغەکردنی هاوڵاتیانی چینی
بریتییە لە دەستگەیشتن بە دامەزراوە و کەرەستە و تۆڕەکانمان بە ئاسایشی فیزیکی و ئەلیکترۆنی.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم کارە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناسا دەگیرێتەبەر.
ململانێکانی نێوان چین و ئەمەریکا رۆژ لە دوای رۆژ رو لە زیادبونە و پەکین لە ئێستادا بەرنامەیەکی
فراوان و خێرای بۆشایی ئاسمان پەیڕەو دەکات و شارەزایان پێیان وایە شەڕەکانی داهاتو لە بۆشایی ئاسمان ئەنجام
دەدرێن.
88 جار خوێندراوەتەوە