بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، بڵاویکردوەتەوە، توانیویانە سێ هاوڵاتی عەرەب دەستگیر
بکەن، کە تۆمەتبارن بە دزینی پارەی سندوقی مزگەوت لە پارێزگای هەڵەبجە و بردنی
پارەی ناو سندوقی هاوکاری بۆنەخۆشخانەی هیوا
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دوشەممە، بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردوەتەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
شارەزور توانرا سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن لەناو
پارێزگای هەڵەبجە دەستگیر بکەن.
ئاماژەیان
بەوەشکردوە، تۆمەتبارەکان لە رەگەزی نێرن و بە ڕەچەڵەک عەرەبن و تەمەنیان لە ةیوان
(14 بۆ 17 )ساڵدایە .
لە بڵاوکراوەکەی
پۆلیسداهاتوە؛ تۆمەتبارەکان جگە لە بردنی پارەی سندوقی مزگەوت، پارەی ناو سندوقی
هاوکاری بۆنەخۆشخانەی هیواشیان بردوە.
پۆلیسی هەڵەبجە
ئەوەشیان خستوتەڕو، کە تاوانبارەکان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و لێکۆڵینەوە
لەگەڵیاندا بەردەوامە.
70 جار خوێندراوەتەوە