لە ئەمریکا داواکاری
گشتی هاتۆتە سەر خەت لە سەر زیادبونی حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن بەهۆی زانیاریەکانی چات جی پیتیەوەو داوادەکەن
کۆمپانیاکە ڕێکارەکانی سەلامەتی باشتر بکات.
هەواڵ: KNN
داواکاری گشتی کالیفۆرنیا
و دێلاوێر پشتڕاستیان کردەوە کە خۆکوشتن و کوشتنی بەشێک لە بەکارهێنەرانی چات جی پی
تی، ئۆپن ئای، نیگەرانییەکی بەرچاو لای
هاوڵاتیان دروست کردوەو لە نامەیەکدا بۆ کۆمپانیاکە داوایان لێکردووە ڕێکارەکانی سەلامەتی باشتر بکات.
لە نامەیەکدا کە ئاراستەی
سەرۆکی کۆمپانیاکە، برێت تایلۆر کردووە، داواکاری گشتی دەڵێت، "ئەو ڕاپۆرتانەی
ئەم دواییە سەبارەت بە خۆکوشتن یان کوشتنی گەنجان دوای کارلێکی درێژخایەن لەگەڵ
چاتبۆتەکانی بەهێزی AI، لەنێویاندا ChatGPTی کۆمپانیاکەیە.
ئەو نامەیەی داواکاری
گشتی کالیفۆڕنیا دوا ئەوە دێت کە پشت ڕاستبوەوە "خۆکوشتنی گەنجێکی کالیفۆرنیا
پەیوەندیدار بوە بە کارلێکی درێژخایەن لەگەڵ چاتبۆتێکی کۆمپانیاکە.
دوای نزیکەی سێ ساڵ لە
بڵاوبوونەوەی ChatGPT، هەندێک لە کاریگەرییە مەترسیدارەکانی
ئەم تەکنەلۆژیایە بەهێزە دەستیان بە دەرکەوتن کردووە.
هاوکات خێزانی "ئادەم
ڕایان" کە لە مانگی نیساندا لە تەمەنی 16 ساڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا سکاڵایان
لەسەر OpenAI تۆمار کردوەو پێیان وایە
هۆکارەکەی پەیوەندیدار بوە چاتبۆتێک.
کۆمپانیای OpenAI کە لە ویلایەتی دێلاوێر دامەزراوە و بارەگا
سەرەکییەکەی لە کالیفۆرنیایە، لە ساڵی 2015 وەک ڕێکخراوێکی قازانج نەویست دامەزراوە
بە ئامانجی دروستکردنی زیرەکی دەستکردی سەلامەت و بەهێز کە سوود بە هەموو مرۆڤایەتی
بگەیەنێت.
لەم هەفتەیەدا کۆمپانیاکە
ڕایگەیاند کە کۆنترۆڵی دایک و باوک زیاد دەکات بۆ ChatGPT بەتایبەتی کاتێک داواکاری زانیاری منداڵ یاخود
هەرزەکاربێت.
255 جار خوێندراوەتەوە