پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای یەكەمی ژمارە 22ی ساڵی 2011ی وەزارەتی پەروەردەی پەسەند كرد
هەواڵ: KNNC
یاساكە شەش بڕگەی لەخۆگرتووە بۆ پشتیوانیكردنە لەمامۆستایان و كارمەندانی كەرتی پەروەردە ؛ یەكێك لەو بڕگانە هەژماركردنی خزمەتی مامۆستایان و كادرانی پەروەردەیە لەناوچە دورە دەست و گوندەكان بەجۆرێك خزمەتەكەیان بەدوو هێندە هەژمار دەكرێت بۆ خزمەتی خانەنشینی بەو مەرجەی ماوەی خزمەتكردنەكە لەسێ ساڵ كەمترو لەو پێنج ساڵیش زیاتر نەبێت.
بڕگەیەكی تری یاساكە زیادكردنی دەرماڵەی پیشەییە لە 150هەزارەوە بۆ 300 هەزار دیناری مانگانەیە و ئەو بڕگەیەش مامۆستایانی ئەوقاف و كاروباری ئاینی دەگرێتەوە.
757 جار خوێندراوەتەوە