عێراق؛ زیاتر لە سێ هەزار هاوڵاتی كوردو توركمان و مەسیحی چارەنوسیان نادیارە

KNN : Kurdish News Network
02:06 - 25/08/2025
عێراق
+
-

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند؛ زیاتر لە سێ هەزار كوردی ئێزدی و توركمان و مەسیحی و ئەوانیتر لەدەرەوەی ئەم وڵاتەن و چارەنوسیان نادیارە.

 

هەواڵ: KNNC

هیشام عەلوی  بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەلێدوانێكیدا رایگەیاند: لەماوەی چەند ساڵی رابردودا لەلایەن عیراقەوە توانراوە ژمارەیەك داواكراو لەدەرەوە بهێنرێنەوەو بدرێنە دادگاو لەهەمان كاتیشدا ژمارەیەك هاوڵاتی رفێنراو كە ژن و منداڵیشی تێدابووە توانراوە ئازاد بكرێن و بگەڕێنرێنەوە.

 

بەوتەی عەلوی لەچەند مانگی رابردوشدا ژمارەیەك داواكراو كە تۆمەتی گەندەڵی داراییان خرابوە پاڵ گەڕێنراونەتەوەو دراونەتە دادگا .

 

وتیشی عیراق بەپێی رێككەوتنی لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپۆل دەتوانێت داواكارە تۆمەتبارەكان بەرەو وڵات بگەرێنێتەوە بۆ ئەوەی بدرێنە دادگا.

297 جار خوێندراوەتەوە