پەرلەمانتارێكی سوننە دەڵێت هەژموونی ئێران لەعیراقدا بەرەو لاواز بوون چوەو لەپێناو حەشدی شەعبیشدا عێراق ڕوبەڕوی مەترسی مەكەنەوە.
هەواڵ: KNNC
ئەحمەد مەساری پەرلەمانتاری عیراقی كە سەر بەپارتی تەقەدومە لەدیدارێكی تەلەفیزبۆنیدا جەختیكردەوە كە ئێران سەر ئاستی ناوخۆو عیراقیش هەژموونی بەرەو لاواز بوون چوەو ئەوەش رەنگدانەوەی لەسەر جموجۆڵەكانی لەعیراق دەبێت بۆیە نابێت لەپێناو حەشدی شەعبیدا وڵات ڕوبەروی مەترسی بكرێتەوە.
مەساری داواشی لەهەمو لایەك كرد كە خۆیان لەسیاسەتی دژایەتییكردنی یەكتری و ململانێی تایەفی بەدوور بگرن و جەختیشیكردەوە كە هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.
وتیشی گۆڕانكاری لەعیراق لەرێگەی سندوقەكانی دەنگدانەوە دەبێت نەك لەڕیگەی كودەتاو سەربازەوە و راشیگەیاند: كە ئەوان قوربانیدانی حەشدی شەعبی بەهەند وەردەگرن بەڵام پێویستە بەشێك بن لەسوپای عیراق .
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە عیراقییە ئەگەر سەدرییەكان لەپرۆسەی سیاسیدا بەشدار بوونایە ئەوا دۆخەكە باشتر دەبوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ لایەنێك ناتوانێت جێگەی ئەوان پڕ بكاتەوە.
284 جار خوێندراوەتەوە