خاڵە کۆک و ناکۆکەکانی هەرێم و بەغداد چین؟ سبەینێ تەیف سامی بۆ پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەچێتە ئەنجومەنی وەزیران

KNN : Kurdish News Network
06:34 - 25/08/2025
کوردستان
+
-



دیجیتاڵ میدیایی کەی ئێن ئێن زانیویەتی، سبەینێ تەیف سامی ناوەڕۆكی گفتوگۆی شاندی هەرێم و بەغداد دەباتە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بڕیار لەسەر چارەنوسی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت.



هەواڵ: KNNC

88 رۆژە موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم موچەیان وەرنەگرتوە، بۆ ئەو مەبەستەش وەفدێکی هەرێم  دو ڕۆژە لە بەغدان ، ئەندامێکی وەفدەکەش بە پەیامنێری کەی ئێن ئێنی راگەیاند، تا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێنەکاتەوە، بەغدا ڕەزامەند نییە لە سەر ناردنی موچەی مانگی شەش

ئەو ئەندامە وتوشیەتی؛ عێراق هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کردوەتە مەرج و موچەی مانگی شەش و مانگەکانی دیکەی موچە خۆرانی هەرێم خەرجناکات تاوەکو هەناردەی نەوت دەستپێنەکاتەوە.



لەبارەی خاڵە ناکۆکەکان، وەفدی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەشنوسێکیان ئامادەکردوە بۆ وەزیری دارایی و پلاندانان بۆ ئەوەی سبەینێ ببرێتە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران عێراق و گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت، کەی ئێن ئێن زانیویەتی تەیف سامی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە دەباتە ئەنجومەنی وەزیران.


بەپێێ زانیارییەکانی پەیامنێری کەی ئێن ئێن کە لە ئەندامێکی وەفدەکەوە زانیویەتی؛ هەرێم و بەغدا  کۆکن لەسەر ئەوەی دەبێت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.



دەربارەی خاڵە ناکۆکەکانی  نێوانیان، ئاماژەی بەوەکردوە، بەغدا داوای دیاریکردنی بڕی داهاتی 120 ملیار دینارەکە دەکات، بەڵام جۆری داهاتەکە ناکۆکی لەسەرە ، ئەو ئەندامەی وەفدەکە وتوشیەتی ؛ بەغدا داوای هەندێ داهات دەکات کە پەیوەندنی بە ئەوانەوە نییە، وەک ئەو جۆری باجانەی کە لەهاوڵاتییان وەردەگیرێت.



یەکێکی دیکە لە خاڵە ناکۆکەکانی نیوان هەردوو حکومەتەکە، بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەرانە ، بەغدا کۆتای مانگی 10 دیاریکردوە وەک کۆتا وادە، بەڵام هەرێم داوای درێژکردنەوەی دەکات تا ساڵی نوێ .



بە گوێرەی زانیارییەکان، لەساڵی تازەوە کۆمپانیای تری نەوتی  سەربەخۆ دروست دەبێت لە نێوان هەرێم وبەغدا بۆ خەمڵاندنی بەرهەمهێنانی نەوت و گواستنەوە و بەبازاڕکردنی، کە ئەمەش بوەتە خاڵێکی دیکەی ناکۆکی نێوان هەرێم و بەغدا .

769 جار خوێندراوەتەوە