میدیایەكی ئەمریكی: ترەمپ كۆتایی بەڕۆڵی سودانی لەعیراق دەهێنێت

KNN : Kurdish News Network
01:01 - 24/08/2025
عێراق
+
-

میدیایەكی ئەمریكی ئاشكرایكرد؛ ئامانج لەسەپاندنی باجە گومرگییەكانی ئەمریكا بۆ سەر عیراق بۆ دورخستنەوەی سەرۆكوەزیرانی ئەم وڵاتەیە لەدەسەڵات و كایەی سیاسی .

 

هەواڵ: KNNC

سایتی – RealClearWorld لەراپۆرتێكیدا بڵاویكردوەتەوە، ئامانج لەسەپاندنی باجە گومرگییەكان و هەڕەشەی سەپاندنی سزا لەدژی عیراق لەلایەن ئەمریكاوە بۆ دوورخستنەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران و ئەو هاوپەیمانێتیە نوێیەیە كە بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردن دروستی كردوە، ئەمە جگە لە ناچاركردنی عیراق بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئیسرائیل و كەمكردنەوەی هەژموونی ئێران.

 

ئاماژە بەوەشكراوە  كەئیدارەی ترەمپ دەیەوێت ئاستەنگ بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتننامە ئەمنییە دروستبكات كە لەنێوان تاران و بەغدا بەجێگەیەنراوە.

 

وەك لەراپۆرتەكەدا هاتوە ؛ واشنتۆن دەیەوێت پێگەی هاوپەیمانەكان لەهەرێمی كوردستان لەسەر حسابی سودانی و هاوپەیمانێتیەكەی بەهێزبكات بۆ ئەوەی  جموجۆڵەكانی لەدژی ئێران و سوریا ئاسانتر بێت.

5978 جار خوێندراوەتەوە