پەرلەمانتارێكی شیعە ئاشكرایكرد كە پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی كشێنراوەتەوەو شرۆڤەكارێكی سیاسیش دەڵێت ؛ زۆرێك لەهێزە سیاسییە شیعەكان لەبەرامبەر جەماوەرەكانیان توشی ئیحراجی بوون.
هەواڵ: KNNC
رۆژنامەی شەرقلئەسەت لەزاری پەرلەمانتارێكی شیعە بڵاویكردوەتەوە، كەسەركردەكانی شیعە بە شێوەی كۆدەنگی لەسەر كشانەوەی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی رێككەوتون .
هەرلەوچوارچێوەیەدا شرۆڤەكارێكی سیاسی كە پێشتر پەرلەمانتاری عیراقی بووە بەبێ ئاشكراكردنی ناسنامەكەی بەرۆژنامەكەی راگەیاندوە؛ رەوانەكردنی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی تەنیا بۆكات كوشتنە و هێزە شیعەكان نایانەوێت روو بەڕوی ئەمریكا ببنەوە .
ئەو شرۆڤەكارە جەختی لەوەكردوەتەوە؛كە هێزە سیاسییە شیعەكان لەبەرامبەر جەماوەرەكانیان توشی ئیحراجی بوون بەتایبەتیش هەندێك لەو جەماوەرە رۆڵەكانیان لەناو حەشدی شەعبیدان و لەبەرژەوەندیاندایە یاساكە لەپەرلەمان پەسەند بكرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە ؛ ئەمریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزای لەعێراق كردوە ئەگەر پلانێكی بەپەلە بۆ لەبەر یەكهەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی دانەنێت.
1761 جار خوێندراوەتەوە