كارمەندانی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریكا (FBI) هەڵیانكوتایە سەر ماڵی راوێژكاری پێشوتری وڵاتەكەیان
لەولایەتی ماریلاند.
هەواڵ:KNNC
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە؛ ئەم بەیانییە
هەڵكوتراوەتە سەرماڵی جۆن بۆڵتۆن لەچوارچێوەی لێكۆڵینەوەیەك كە پەیوەستە بەمامەڵە
كردن لەگەڵ چەند بەڵگەنامەیەكی نهێنی .
ئاماژە بەوەشكراوە كە پشكنین و هەڵكوتانە سەر
ماڵی ناوبراو بەپێی یاداشتێكی دەسەڵاتی دادوەری بوە و لەكاتی گەیشتنیش بەماڵی بۆڵتۆن
هیچ تۆمەتێكی فەرمی ئاراستەو دەستگیریش نەكراوە.
لایخۆشیەوە كاش پاتیل سەرۆكی نوسینگەی
لێكۆڵینەوەی فیدراڵی رایگەیاندوە؛ كە هیچ كەسێك لەسەرو یاساوە نییەو دادوەری خۆی
دەگەیەنێتە هەمووان.
هەر لەو چوارچێوەیەدا میگان هایس راوێژكاری
سەردەمی ئیدارەی بایدن ئاماژەی بەوەكردوە كە ئەو هەنگاوە بەسیاسیكراوو تۆڵەسەندنەوەو
خراپ بەكارهێنانی سەرچاوەكانی نوسینگەی (FBI)یە.
1886 جار خوێندراوەتەوە