سەرۆكی پەرلەمانی عیراق دەڵێت هەندێك لەبەعسییەكان زیاتر لەحزبە
ئیسلامییەكان خزمەتی ئەم وڵاتەیان كردوە.
هەواڵ: KNNC
مەحمود مەشهەدانی لەدیدارێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: لەلایەن ئەمریكاو
ئیسرائیلەوە سەركردە عیراقییەكانی لەئاكامە خراپەكانی تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی
ئاگادار كردوەتەوەو وتیشی سوربونی ئەمریكا لەسەر دوورخستنەوەی حەشدی شەعبی و لەهەمان كاتیشدا هەڕەشەكانی ئیسرائیل بەواتای
داگیركردنی عیراق .
مەشهەدانی ئاماژەی بەوەشكرد پێشنیازی پرۆژە یاسای خانەنشینی حەشدی شەعبی تەنیا
لەخزمەتی یەك كەسدا بوو بۆ ئەوەی خانەنشین بكرێت.
لەپەیامێكیشیدا بۆ چەكدارانی حەشدی شەعبی پێیڕاگەیاندن كە هەندێك كەس هەن
بازرگانیان پێوە دەكەن و سود لەدەنگەكانیان دەبینین لەكاتیهەڵبژاردنەكان.
جەختیشیكردەوە كە هەندێك لەبەعسییەكان زیاتر لەحزبە ئیسلامییە
دەسەڵاتدارەكانی عیراق خزمەتیان بەم وڵاتە كردوە و ئاماژەی بەوەشكرد كە لەكۆی 27
باڵیۆزی عیراق تەنیا 3 كەسیان سوننەن.
266 جار خوێندراوەتەوە