رۆژنامەنوسێكی
عیراقی ئاشكرایكرد ، ئەمریكا پەیامێكی ئاراستەی سەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە
كردوەو تیایدا بەتوندی ئاگاداریكردونەتەوە.
هەواڵ: KNNC
ماڵپەڕی
بەغدادلیەم لەزاری رۆژنامەنوس حوسام ئەلحاج بڵاویكردوەتەوە، كە لەلایەن ئەمریكاوە
سەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ئاگادار كراونەتەوە لەوەی كە 16 پێگەی گروپە چەكدارەكان
لەعیراق دیاریكراون بۆ ئەوەی لەدوای مەراسیمی زیارەتكارانی
چلەی ئیمام حسێن پەلامار بدرێن ، ئەویش وەك تۆڵە كردنەوەیەك لەپای ئەو هێرشەی لەتەموزی
رابردودا كرابوە سەر هێزەكانی ئەمریكا لەپارێزگای حەسەكە لە سوریا.
ئەو ئاگادار
كردنەوەیەی واشنتۆن بۆ بەغدا هاوكاتە لەگەڵ ئاگاداركردنەوەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا
لەبەغدا لەبارەی فراوانبونی جموجۆڵەكانی داعش
لەعیراق و سوریا.
562 جار خوێندراوەتەوە