پسپۆڕێكی ئابوری: سەپاندنی سزا بەسەر عێراقدا كارەساتبار دەبێت

KNN : Kurdish News Network
01:45 - 25/08/2025
کوردستان
+
-

پسپۆڕێكی ئابوری دەڵێت سەپاندنی سزا بەسەر عێراقدا كارەساتبار دەبێت و نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بۆ سەرو 100دۆلار بەرزدەبێتەوە

 

هەواڵ: KNNC

نەبیل مەرسومی لەتویتێكیدا لەفەیسبوك بڵاویكردوەتەوە ؛ ئەگەر هەناردەكردنی نەوتی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە قەدەغە بكرێت ئەوا نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهان بەرز دەبێتەوە.

 

وتیشی لەئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر عیراقدا لەلایەن ئەمریكاوە ئەوا لێكەوتەكانی ئەو هەنگاوە كارەساتبار دەبێت.

 

جەختیشیكردەوە ئەگەر هەناردەكردنی نەوتی عیراق قەدەغە بكرێت ئەوا نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بۆ سەرو 100 دۆلار بەرز دەبێتەوە.

مەرسومی راشیگەیاند:  لە92% بودجەی عیراق پشت بەداهاتی نەوت دەبەستێت  و بەراگرتنی هەناردەكردنی نەوت ژێرخانی ئابوری دوچاری كارەسات دەبێتەوە .

769 جار خوێندراوەتەوە