سەرۆكی حزبێكی عێراقی لەسەر دۆسێی دزیكردن مافی خۆكاندیدكردنی لێسەندرایەوە

KNN : Kurdish News Network
02:38 - 25/08/2025
عێراق
+
-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرایكرد؛ تاوەكو ئێستا نزیكەی 600 كەس دور خراونەتەوەو مافی خۆ كاندیدكردنیان  بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق  نییە .

 

هەواڵ: KNNC

عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: لەنێو ئەو كاندیدانەی كەدورخراونەتەوە پەرلەمانتارانی ئێستای پەرلەمان و سەركردەیەكی سیاسی  و ئەندامێكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای تێدایەو لەهەمان كاتیشدا سەرۆكی پارتێكی سیاسی كە خۆی كاندید كردبوو دورخراوەتەوە چونكە پێشینەی دزیكردنی هەیە.

 

وتیشی لەداهاتویەكی نزیكدا لیستێكی تر بەناوی ئەو كەسانە بڵاودەكرێنەوە كە دورخراونەتەوەو مافی خۆ كاندیدكردنیان بۆ پەرلەمان نییە.

 

لایخۆشیەوە غالب دلێمی  شرۆڤەكاری سیاسی بەرۆژنامەی عەرەبی جدیدی راگەیاندوە؛ دوورخستنەوەی ژمارەیەكی زۆر لەكاندیدەكان بەتایبەتیش هەندێك سیاسی كە كەسایەتی ناسراون لەعیراقدا دەبێتە هۆی گۆڕینی نەخشەی هەڵبژاردنەكان لەچەند ناوچەیەكی ئەم وڵاتەدا.

54 جار خوێندراوەتەوە