بەرێوبەرایەتی پسولەی
خۆراکی سلێمانی رایگەیاند: وادەی تۆماری ئەلکترۆنی پسولەی خۆراک درێژکراوەتەوە
هەواڵ: KNNC
بە پێی ئەو وادەییە
دەستنیشانکرابو بۆ تۆماری پسولەی ئەلکترۆنی خۆراک ئەمرۆ دوشەممە 25 ی ئاب دواین رۆژبو
بەڵام بەبڕیارێک وادکە بۆ یەکی مانگی داهاتو درێژکراوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٥، بەڕیوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی
ئاشکرایانکرد، پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک بۆ ١ـی مانگی نۆ (ئەیلول)
درێژکراوەتەوە، واتە نزیکەی هەفتەیەکی ماوە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە.
هاوکات هۆشدرایشان داوە، "ئەو هاوڵاتیانەی تۆمارەکە پڕنەکەنەوە
بەشەخۆراکیان دەبڕدرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، پسوڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک لە یەکی مانگی ئەیلول
دەچێتە قۆناغی دوەمەوەو و تایبەتمەندی
گواستنەوە و زیادکردنی منداڵی تازە لەدایکبو وە ئەوانەی تازە هاوسەرگیریان کردوە دەگرێتەوە.
718 جار خوێندراوەتەوە