منداڵێكی خۆرهەڵاتی كوردستان وەك وەزرشوانێك دەبێتە پاڵەوانی نیشتمانیی لە وەرزشی تڕامپۆڵین
هەواڵ:KNNC
ئەیهان عەیازی تەمەن 13 ی خەڵكی شاری بانەیە لەخۆرهەڵاتی كوردستان بەپشتیوانی خێزانەكەی توانیویەتی ببێتە پاڵەوانی نیشتمانیی لەوەزرشی تڕامپۆڵین لەسەرتاسەری ئێران و لە ماوەی چەند مانگی داهاتووشدا بە فەرمی بۆ پێشبڕکێی جیهانیی تڕامپۆڵین لە ئیسپانیا بانگهێشت دەکرێت.
ئەیهان خاوەنی چەندین میدالیای ڕێزلێنانە و ئەندامی هەمیشەیی تیمی نیشتمانی نەوجەوانانی ئێرانیشە.
ئەیهان تاوەكو ئێستا 19 میدالیای پێدراوە لەوانە:
میدالیای زێڕ – پاڵەوانێتی نیشتمانیی نەوجەوانان لە بندەرعباس 2024
میدالیای زێڕ – پاڵەوانی پاڵەوانان، تاران 2025
میدالیای مس و زیو – ئاکروجیم نیشتمانی 2024
143 جار خوێندراوەتەوە