مانگی ڕەش چیە؟

KNN : Kurdish News Network
04:47 - 21/08/2025
زانستی
+
-

واچاوەڕوان دەكرێت سبەی ئێوارە لەكاتی خۆرئاوا بوندا مانگێكی ڕەش لەئاسمان دەربكەوێت و هەندێكیش دیارەدە بە نیشانەی رۆژی قیامەتەوە دەبەستنەوە.

 

هەواڵ: KNNC

دەركەوتنی دیارەدەی مانگی ڕەش كاتێك لەئاسماندا بەدیدەكرێت كە خۆرو مانگ لەسەر هەمان هێڵی درێژی دەبن و ئەوەش وادەكات خڕی مانگ لەزەوییەوە دەرنەكەوێت.

 

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەرکەوتنی "مانگی ڕەش" ی وەک نیشانەی کۆتایی جیهان ناوبردوە وەك ئەوەی هەندێك باوەڕیان پێیەتی بەڵام زانایانی ڕوسی لە پەیمانگای توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی ئەکادیمیای زانستی  بۆچونی نازانستی رەتدەكەنەوەو دەڵێن  هیچ "مانگی ڕەش" لە مانگی ئابی 2025دا نییە و وەك روونیشیانكردوەتەوە،کە سووڕی مانگ نزیکەی 29.5 ڕۆژ دەخایەنێت، هەربۆیە دوو مانگی نوێ لە یەک مانگدا ڕوونادات" تەنیا لەیەك باردا نەبێت ئەویش ئەگەر یەکەمیان بکەوێتە ڕۆژی یەکەمی مانگەکە و دووەمیان بکەوێتە ڕۆژی کۆتایی مانگ (30 یان 31).

415 جار خوێندراوەتەوە