بریجیت باردۆت یه‌كێك له‌ئایكۆنه‌ دیاره‌كانی سینه‌مای فه‌ڕه‌نسی كۆچی دوایی كرد

KNN : Kurdish News Network
09:55 - 28/12/2025
هەمەڕەنگ
+
-

ئەمڕۆ یەکشەممە بریجیت باردۆت ئەکتەری فەرەنسی لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

هەواڵ:KNNC

 

 باردۆت یەکێک بوو لە ئایکۆنە دیارەکانی سینەمای فەرەنسی به‌تایبه‌تی لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، دواتر وازی له‌كاری نواندن هێناو ژیانی خۆی  بۆ  پارێزگاریكردن له‌ مافەکانی ئاژەڵان ته‌رخانكرد.

وه‌ك میدیاكانی فه‌ره‌نسا بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌ ، كه‌ ئه‌مرۆ ناوبراو له‌ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كردوه‌

باردۆت دوای دەرکەوتنی لە فیلمی "Et Dieu... crea la femme" (خودا ژنێکی دروستکرد") لە ساڵی 1956 وه‌ك  ئەستێرەیه‌كی نێودەوڵەتی له‌ئاسمانی سینه‌ماندا دره‌وشایه‌وه .

لەم ساڵانەی دواییدا بریجیت باردۆت، کە هێمای ڕزگاریخوازی بوو لە فەرەنسا بە تێڕوانینە ڕاشکاوانەکانی سەبارەت بە سیاسەت، کۆچبەری، فێمینیزم و ڕاوکردن روو به‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ره‌خنه‌ی توند ببوه‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ لە پێشەکی کتێبەکەیدا بەناوی "By BBcedaire"

 

کە لەلایەن  خانه‌ی فایاردەوە لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەردا بڵاوکراوەتەوە، بریجیت باردۆت  بە سەرپێچییەوە نووسیویەتی "ئازادی بریتییە لەوه‌ی كه‌وه‌ك خۆت بیت ، تەنانەت ئەگەر کەسانی دیکەش بێزار بکات".

258 جار خوێندراوەتەوە