دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا حکومەتی عێراق قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی پلاتفۆرمی یارییە ڤیدیۆییەکانی ڕۆبلۆکسی راگه‌یاند؛ وتەبێژی كۆمپانیای ڕۆبلۆکس کۆرپ رایگه‌یاند: سەلامەتی لە پێشینەی کارەکانیدایە و خوازیارن لەگەڵ حکومەتی عێراقی کاربكه‌ن بۆ لابردنی قەدەغەی سه‌ر پلاتفۆرمەکە.
هەواڵ:KNNC
وتەبێژەکە ئاماژەی
بەوەشکرد، سەرەتای ئەمساڵ کۆمپانیای ڕۆبلۆکس هەندێک تایبەتمەندی پەیوەندیکردن، وەکو
چاتی ناو یاری، بۆ بەکارهێنەرانی وڵاتانی عەرەبی زمان، لەنێویاندا عێراق، بەشێوەیەکی
کاتی ڕاگرتوه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو وەزارەتی
گه‌یاندنی عێراق قەدەغەکردنی سەرتاسەری پلاتفۆرمی یارییه ڤیدیۆییه‌كانی رۆبلۆكسی
راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه بڕیاره‌كه‌یان لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر و چاودێرییەکی
مەیدانی بووە کە بەو ئەنجامە گەیشتووە ئه‌و یاریانه مەترسی ئەمنی و کۆمەڵایەتی و ڕەفتاریی
لەسەرە.
پاڵنەرەکانی قەدەغەکردنەکە
بەهۆی نیگەرانییەکانەوە بووە کە یارییەکە ڕێگە بە پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان بەکارهێنەران
دەدات بە شێوەیەک کە منداڵان و هەرزەکاران بەرەوڕووی ئیستغلالکردنی ئۆنلاین و به‌لارێدا
بردن ده‌بات.
110 جار خوێندراوەتەوە