پەرلەمانتارێكی پێشوی پەرلەمانی عێراق دەڵێت رەوانە كردنی موچە پەیوەستە بەهەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و ئەگەر ئەو پرسەش چارەسەر كرا ئەوا موچەی مانگەكانی تریش رەوانە دەكرێن.
هەواڵ: KNNC
شیروان میرزا لەلێدوانێكیدا بۆ بەرنامەیەكی تایبەتی رادیۆی دەنگی گۆڕان رایگەیاند؛ ئەگەر وەفدەكەی هەرێم كە ئێستا لەبەغدایە لەگەڵ حكومەتی عیراقی بگاتە رێككەوتن لەسەر پرسی داهاتە نانەوتییەكان و حكومەتی هەرێمیش بتوانێت كۆمپانیاكانی نەوت رازیبكات بەبەرهەمێنانەوەی نەوت لەهەرێم ئەوا بەغدا هەفتەی داهاتو موچەی مانگی شەش رەوانە دەكرێت و بەهەناردە كردنەوەی نەوتیش موچەی مانگەكانی تری فەرمانبەرانی هەرێم مسۆگەر دەكرێت.
وتیشی پێویستە كۆمپانیاكانی نەوت لەهەرێم بەڵێنی تەواوەتی بدەن بەهەناردەكردنەوەی نەوت ئینجا بەغداد موچە دەنێرێت.
جەخایشیكردەوە بەچارەسەركردنی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێك پرسی داهاتی نانەوتیش چارەسەر دەبێت و پێویستە هەموانیش رەچاوی دۆخ و بژێوی خراپی هاوڵاتیان و فەرمانبەران بكەن و چارەسەركردنی ئەو رەوشەش پێویستی بەبڕیاری ئازایانەو بوێرانە هەیە.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشوی پەرلەمانی عیراق راشیگەیاند: پێویستە هەرێم و بەغدا تاوەكو 20/12 ی ئەمساڵ بگەنە رێككەوتن لەسەر خەرجكردنی گشت موچەكانی ئەمساڵ تەنانەت ئەگەر حساباتی كۆتاییش دابخرێت بەڵام بڕیاری خەرجكردنی گشت موچەكان هەبێت ئەوا هیچ موچەیەك دواناكەوێت ئەگەر دابەشكردنەكەشی بكەوێتە ساڵی داهاتوەوە.
46 جار خوێندراوەتەوە