شارەوانی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی
شەقامی 100م لە یەکتربڕی تاسڵوجە، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەشێک لە ڕێگەی سەرەکی سلێمانی بۆ کەرکوک دادەخرێت و داواش لە شۆفێران دەکات ڕێگەی جێگرەوە بەکار بهێنن.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردوتەوە و تێیدا هاتوە، بەهۆی کارکردنەوە لە 100 مەتری لە یەکتربڕی تاسڵوجە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەشێک لە ڕێگەی سەرەکی سلێمانی بۆ کەرکوک دادەخرێت بە ڕوی شۆفێراندا.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، لە لایەن تیمەکانمان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی
سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجێکار دەستدەکرێت بە دانانی گرێدەر بۆ سەقفی پردەکە، بۆ ئەو مەبەستە بەشێک لە شەقامی سلێمانی بە
ئاڕاستەی کەرکوک دادەخرێت، کاتی داخستنەکەش لە رۆژی هەینی کە دەکاتە ڕێکەوتی 22ـی ئابی 2025 ، بۆ ماوەی 72 کاتژمێر شەقامەکە بەڕوی شۆفێراندا دادەخرێت.
شارەوانی سلێمانی داواش
لە شۆفران دەکات، ڕێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن بەمشێوەیە؛
1- ئاڕاستەی
(سلێمانی-تاسڵوجە-کەرکوک ) لە جیاتی سلێمانی بۆ کەرکوک.
2- ئاڕاستەی(
کەرکوک- سلێمانی) دەخرێتە سەر سایدی ئاڕاستەی (سلێمانی- کەرکوک).
55 جار خوێندراوەتەوە