بەڕێوبەری ئاوی هەرێم: تا کۆتایی ئەمساڵ کێشەیی بێ ئاوی لە هەولێر چارەسەردەبێت

KNN : Kurdish News Network
01:38 - 20/08/2025
کوردستان
+
-

 
بەڕێوبەری گشتی ئاوو ئاوەڕۆی هەرێم رایگەیاند: تا کۆتایی ئەمساڵ پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر تەواو دەبێت و زیاتر لە 60 گەرەک لێێ سودمەند دەبن

 

هەواڵ: KNNC


ئاری ئەحمەد، بەرێوبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر بە دوقۆناغ جێبەجێدەکرێت  یەکەم قۆناغی  لە 15 ی 7 تەواو بوە کە ٪35 پرۆژەکەیە کە27 گەرەک لێی سودمەندبونە

وتیشی: قۆناغی دوەم و کۆتایی مانگی 11 و 12 تەواو دەبن کە ٪65 پرۆژەکە لە خۆدەگرێت

 ئاماژەی بەوەشکرد، بەتەواو بونی پرۆژەکە تەواوی شاری هەولێر بە راستەو خۆو ناراستەوخۆ سودمەند دەبن لێی کە زیاتر لە 60 گەرەک سودی راستەوخۆی لێدەبینن
لەگەڵ تەواوی فەرمانگەکانی دەوروبەری هەولێر.


بەڕێوبەری گشتی ئاوو ئاوەڕۆی هەرێم وتیشی: جیا لەو پرۆژە ستراتیژیە زیاتر لە 100 پرۆژەی دیکە بەمەبەستی چاکسازی لە تۆڕی ئاوی هەولێر ئەنجمادراوە.

سەبارەت بەگرفتی کێشەی کەم ئاوی لە سنوری شاری سلێمانی، ئاری ئەحمەد رایگەیاند: پرۆژەی راکێشانی هێڵیی سێی دوکان سلێمانی رەزامەندی بۆ وەرگیراوە و 293 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوەو  لە چاوەروانی ئەوەداین بدرێت بە کۆمپانیا
وتیشی: هێڵی سێی دوکان – سلێـانی  پرۆژەیەکی گرنگەو توانای 20 هەزار مەتر سێ جایە و لە قۆناغێ یەکەم 10 هەزار مەتر سی جای لێ جێبەجێدەکرێت.

224 جار خوێندراوەتەوە