بزوتنەوەی گۆڕان: پاڵپشت و پشتیوانی خۆپیشاندانی موچەخۆرانین

KNN : Kurdish News Network
09:12 - 19/08/2025
کوردستان
+
-

بڕیار وایە سبەینێ خۆپیشاندان بکرێت بۆ موچە، بزوتنەوەی گۆڕان بە ڕاگەیەندراویك پشتیوانیان دەکات و  رایدەگەیەنێت، پشتیوانی خۆپیشاندانەکەی سبەینی دەکەین، کە لەلایەن موچەخۆرانەوە و  بۆ گەڕاندنەوەی موچەکانیان ئەنجامدەدرێت، ئاماژیان بەوەشکردوە داواکانیان ڕەوایە و پشتگیریان دەکەن.

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ سێشەممە، بزوتنەوەی گۆڕان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، پشتیگری تەواو لەو خۆپیشاندانە دەکەن کە بڕیارە سبەێنێ چوارشەممە بەڕێوەبچێت لە لایەن موچەخۆرانەوە، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی موچەکانیان.



لە بەیاننامەکەدا هاتوە، گۆڕان لەگەڵ داخوازییە ڕەواکانییاندایە و پشتیگریان دەکات، پاڵپشتیشیانە بۆ هەر چالاکییەکی دیکەی مەدەنە بە مەبەستی بەدەستهێنانەوەی مافەکانیان.



دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بزوتنەوەی گۆڕان؛

 

بزوتنەوەی گۆڕان: پشتیوانی خۆپیشاندانی موچەخۆرانین

بڕیارە، رۆژی چوارشەمە (٢٠ی ئابی ٢٠٢٥)، ژمارەیەک لە مامۆستایان و موچەخۆران، لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانێک بۆ داواکردنی موچەکانیان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان ڕێکبخەین.

ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، پشتگیری لە داخوازییە ڕەواکانیان دەکەین، لەگەڵ پاڵپشتی هەمو چالاکیەکی مەدەنی و شارستانی بۆ گەڕانەوەی مافی موچەخۆران و دابینکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم.

بزوتنەوەی گۆڕان
١٩ی ئابی ٢٠٢٥

174 جار خوێندراوەتەوە