دژی دواکەوتنی موچە خۆپیشاندان
لە سلێمانی ئەنجامدرا و شەقامی سالم داخراوە
هەواڵ: KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەردەم بینای بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی
خۆپیشاندانی چین وتوێژە جیاوازەکان ئەنجامدرا
بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە شەقامی سالمیان داخست و بەوتەی خۆیان بەهۆی پێنەدانی موچە لە وادەی
خۆیدا خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.
وەک خۆیان باسی لێوەدەکەن،
وا لە کۆتایی مانگی هەشتداین تا ئێستا موچەی مانگی شەشمان وەرنەگرتوە ودۆخ وگوزەرانمان
بەهۆی دواکەوتنی موچەوە زۆر خراپە .
خۆپیشاندانەکە لەسەر داوای دەستەی داکۆکی لە مامۆستاو
فەرمانبەرانی ناڕازی ئەنجامدرابو.
بەشدار بوانی خۆپیشاندانەکە داواکاربون، موچە لەوادەی
خۆیدا پێیان بدرێت و چیتر موچەخۆران و فەرمانبەران نەبنە بەرداشی ململانێی سیاسی نێوان
هەرێم وبەغدا .
هەر لەوبارەیەوە بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی لە
داوا ڕەواکانی فەرمانبەران وموجە خۆران کردو لە ڕاگەیەنراوێکدا رایگەیاند، هەمیشە
گۆڕان لەگەڵ داخوازییە ڕەواکانییاندایە و پشتیگریان دەکات، پاڵپشتیشیانە بۆ هەر
چالاکییەکی دیکەی مەدەنی بە مەبەستی بەدەستهێنانەوەی مافەکانیان .
91 جار خوێندراوەتەوە