مایكڵ
ڕۆبن نوسەر و توێژەری ئەمریکی لەدیدارێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند؛ بەدوری نازانێت
لەلایەن ئیسرائیلەوە كوڕەكەی رابەری باڵای ئێران بەئامانج بگیرێت.
هەواڵ: KNNC
لەو دیدارەیدا كە لەگەڵ كەناڵێكی
تەلەفزیۆنی عێراقی ئەنجامیداوە؛ مایكڵ ڕۆبن باس لەوە دەكات هیچ هێڵێكی سور لەنێوان
ئێران و ئیسرائیلدا نەماوەو هەركاتێك تەلەئەبیب بیەوێت گورزی سەربازی لە تاران
دەوەشێنێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە ؛ تا ئەو كاتەی سوریا بەلاوازی بمێنێتەوە ئیسرائیل
دەتوانێت هێرشی ئاسمانی بكاتە سەر ئێران چونكە فڕۆكەكانیان بەئاسمانی ئەو وڵاتەدا تێپەڕدەبن و سوتەمەنی
وەردەگرن.
بەوتەی ئەو توێژە ئەمریكیە ؛
رەنگە ئیسرائیل موجتەبای كوڕی خامەنەئی كە ئاگاداری وردەكارییەكانی نوسینگەكەی
باوكیەتی بە ئامانج بگرێت ؛ وەك رۆبن دەڵێت من حسابی نەمان بۆ موجتەبا دەكەم.
397 جار خوێندراوەتەوە