دوای ئەوەی ئەمڕۆ
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە ناردنی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم بە
مەرج، دیجیتاڵ میدیایی کەی ئێن ئێن مەرجەکان و وردەکاری ڕێکەوتنەکە ئاشکرا دەکات.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە،
ئەنجومەنی وەزیرانی عێڕاق بە مەرجی ناردنی 120 ملیار لە داهات ناوخۆی هەرێم بۆ بەغداد،
بریاریدا بە خەرجکردنی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم و دیجیتاڵ میدیایی کەی
ئێن ئێنیش وردەکارییەکانی ناو کۆبونەوەکە ئاشکرا دەکات.
بە گوێرەی زانیارییەکان،
مەرجی سەرەکی بەغداد بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی شەش ئەوەیە سبەینێ هەرێم پابەندبێت بە ناردنی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد و بە ناردنی 120 ملیارەکە، بەغداد موچەی مانگی
شەش خەرج دەکات.
دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن
ئێن زانیویەتی، لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە
لیژنەکانی هەرێم و بەغداد ڕاسپێردراون پەلە بکەن لە دەستپکردنەوەی هەناردەکردنەوەی
نەوتی هەرێمی کوردستان.
هەروەها، بڕیاردراوە لە
سبەینێوە کاری لیژنە هاوبەشەکانی هەردولا
بۆ کارکردن لەسەر ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆی و موچەی مانگەکانی حەوت تا 12 فەرمانبەرانی
هەرێم دەستپێبکرێت.
ئەگەر ئەو خاڵانەی
بەغداد دیاری کردوە وەک مەرج وەک خۆیان جێبەجێبکرێن، ئەوا مەترسی لەسەر ئەو
موچانەی فەرمانبەرانی هەرێم کە ماوە لەمساڵدا نامێنێت و بەغداد تەواوی موچەکان دەنێرێت.
سلێمانی - بڕیار نامیق
574 جار خوێندراوەتەوە