چین زێی دەستكرد بۆ لەخۆگرتنی كۆرپەلە و منداڵبون دروستدەكات

KNN : Kurdish News Network
06:56 - 17/08/2025
زانستی
+
-

كۆمپانیایەكی چینی یەكەمین رۆبۆتی لەجیهاندا دروستكرد كە خاوەنی زێی دەستكردە و لەتوانایدایە كۆرپەلە لەخۆبگرێت.

زانستی:KNNC

كۆمپانیای كایووا تەكنەلۆژی توانی یەكەمین رۆبۆت لەگەڵ بونی زێیەكی دەستكرد بەرهەم بهێنێت، كە لەتوانایدا هەیە پرۆسەی دوگیانی و منداڵبون لەبری ژنان ئەنجامبدات ، ئەویش  هەر لەسەرەتای پرۆسەی پیتاندنی هێلكۆكەوە تا دەگاتە دروستبونی كۆرپەلە و بوونی ویڵاشێكیش كە خۆراك بۆ كۆرپەكە دابین دەكات.

 

ئەو داهێنانە زانستییە مشتومڕێكی زۆر لەنێو نێوەندە زانستیی و ئاكارییەكاندا هێناوەتە ئاراوە و واش چاوەڕوان دەكرێت لەسەرەتای ساڵی داهاتوەوە رۆبۆتەكە بخرێتە بازاڕەوە.

 

ئاماژەبەوەشکراوە، كە نرخەكەی نزیكەی 13.900 دۆلارەو بۆ ئەو ئافرەتانە بەسودە كە ناخوازن دوچاری ژان و ئازارەكانی ژنی دوگیان ببنەوە یان ئەوانەی كە نەزۆكن.

133 جار خوێندراوەتەوە