هاندەرانی عێراقی چاوەڕێی ڕۆناڵدۆ دەکەن و یانەی زەورا ئامادەکاری دەکات

KNN : Kurdish News Network
02:21 - 16/08/2025
وەرزش
+
-


 
 وابڕیارە لە ناوەراستی مانگی داهاتو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دەست پێبکات و بە پێی خشتەی یاریەکان یانەی نەسری سعودی روبەوری یانەیەکی عێراقی دەبێتەوەو خۆی و یانەکەی دێنە بەغددای پایتەختی عێراق.

 

هەواڵ: وەرزش



کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی، کارگێڕی یانەی زەورای عێراقی خستە ئامادەباشی پێشوەختە، دوای ئەوەی لە تیروپشکەکەدا  نەسری سعودی بەرامبەر زەورا عێراقییەکەی لە یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دوو یاری روبەوری یەکدی دەبنەوە و یانەی زەورا خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەلنەسری سعودیە لە بەغدا ئامادە دەکات و هاندەرانی عێراقی چاوەڕێی ڕۆناڵدۆ دەکەن تا لە نزیکەوە بیبینن.

 

 .
بەگوێرەی تیروپشکی ئاسیا، کۆمەڵەی D بریتی دەبێت لە ئەلنەسری عەرەبستانی سعوودی، ئەلزەورا عێراقی، ئیستیکلۆلی تاجیکستان و گۆئای هیندستان. پێشبڕکێکە لە ١٦ی ئەیلول دەست پێدەکات.

220 جار خوێندراوەتەوە