ئەشرەف حەکیمی
یاریزانی مەغریبی یانەی پاریس سان جێرمان لەسەر کێبڕکێکردنی
بۆ بردنەوەی باڵۆندۆر رایگەیاند: بردنەوەی باڵۆن دۆر وەک خەونێک دەبێت بەڵام پێموابێت شایستەی
خەڵاتەكەم
وەرزش: KNNC
حەکیمی وتیشی:
وەرزی ڕابردو وەرزێكی مێژوویم پێشكەشكرد، كەم یاریزان هەیە لە قۆناغی چارەكی كۆتایی یاخود پێش كۆتایی و
یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا وەک من گۆڵیانكردووە لەکاتێکدا لە
هێڵی بەرگری یارییان کردبێت
حەیکیمی لە
درێژەی وتەکانیدا وتیشی: خەڵک وا بیر دەكەنەوە هێرشبەرم بەڵام بەرگریكارم،
ئامارەكانم وەک ئاماری بەرگریكارێک ئاسایی نییە، كاتێک بەرگریكارێک ئەو ئامارانەی
دەبێت پێموایە شایستەی خەڵاتەكەیە.
وەرزی رابردوو
ئەشرەف حەكیمی لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەشداری 55 یارییکرد و توانی 11 گۆڵ و 16
ئەسیست تۆماربکات
لە چەند رۆژی
رابردوودا ناوی 30 یاریزان دەستنیسانکران بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە و حەكیمیش یەکێکە
لە پاڵێوراوەکان.
93 جار خوێندراوەتەوە