کۆمپانیای شاماران دوای هێرشە درۆنییەکان و دڵنیا بون لە
سەلامەتی دۆخەکە لە کێڵگەکانی ئەتروش وسەرسنک دەستیان بە بەرهەمهێنانی نەوت کردەوە
هەواڵ؛ KNNC
کۆمپانیای شاماران دوای
ڕاوێژکردن لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دڵنیا بون لە سەلامەتی دۆخەکە
دەستیان بە بەرهەمهێنانی نەوت لە بلۆکی ئەتروش بە تەواوی تواناوە ولە بلۆکی سەرسنک
بە نیوەی تواناوە کردەوە
ئەم کۆمپانیایە لەبارەی زیانەکانەوە دەڵێت، لە کێڵگەی سەرسنک سێ کۆگای نەوت
و بۆرییەکانیان زیانیان بەرکەوتووە. تاوەکو کۆتایی مانگی 10 بەهۆی زیانەکان ناتوانن
بە تەواوی توانا نەوت لە سەرسنک بەرهەمبهێنین.
هاوکات، کۆمپانیای شاماران لە کێڵگەی ئەتروش 50٪ـی پشکەکانی بەرژەوەندیی بەدەستەوەیە
و لە کێڵگەی سەرسنکیش خاوەی 18٪ـی پشکەکانە
ئەم لە کاتێکدایە، تەنیا لە مانگی 7ـی ئەمساڵدا، نزیکەی 20 هێرشی درۆنی کرایە
سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و زیانی ماددی زۆریان بەم کێڵگە نەوتیانە گەیاند
و بەرهەمهێنانی نەوتی بەشێکیان وەستا.
61 جار خوێندراوەتەوە