دەسەڵاتی
دادوەری ئێران ڕایگەیاند: زانایەكی
ئەتۆمیان بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیل لەسێدارە دا.
هەواڵ: KNNC
ماڵپەڕی "میزان
ئۆنڵاین" بڵاویكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ی ئابی 2025، سزای
لەسێدارەدان بەسەر ( رۆزبەی ئیبراهیم وادی) زانای ئەتۆمی جێبەجێ كراوە.
ماڵپەڕی میزانی
ئێرانی باسی لەوەش كردووە "ئەو تاوانبارە لە یەكێك لە گرینگترین و
هەستیارترین ڕێكخراوەكانی وڵاتدا كاریكردووە، هەروەها بەئاسانی دەستی بە
زانیارییەكان گەیشتووە، بۆیە بووەتە ئامانجێكی سەرنجڕاكێش بۆ دەزگای هەواڵگری
ئیسرائیل".
بەگوێرەی زانیاریە
بڵاوکراوەکانی ماڵپەرەكە بێت، ئەو زانایەی بواری ئەتۆم لە نەمسا چاوی بە بەرپرسانی
مۆساد كەوتووە و لەگەڵیان كۆبووەتەوە، وە زانیاری دەربارەی ئەو زانا ئەتۆمیانەی
ئێران بە مۆساد داوە، كە لە جەنگی 12 ڕۆژەی نێوانیان كوژراون.
1639 جار خوێندراوەتەوە