کەمێک پێش ئێستا، لە روداوێكی تەقەکردندا لە سەر رێگەی هەولێر کەسنەزان، سێ
کەس کوژران، ڕوداەوەکە لە ناو یەکێک لە بەنزینـخانەکاندا بوە و بەگوێرەی
زانیارییەکان دوان لە کوژراوەکان بە ڕەچەڵەک عەرەبن، هۆکاری ڕوداوەکەش دەمەقاڵێبوە لەسەر پارە.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن، ڕایگەیاند، لە یەکێك لە بەنزیخانەکانی هەولێر، دوای ئەوەی لەسەر پارە دەمەقاڵی لە نێوان دوو
هاوڵاتی عەرەب و کارمەندێکی بەنزینخانەکەدا ڕودەدات، کارمەندەکە بە چەک
روبەڕویان بوەتەوە و دەسترێژکی گوللەی لێکردون.
پەیامنێری کەی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللە لە لایەن کارمەندەکەوە، هەردو هاوڵاتییە
عەرەبەکە گیانیان لەدەستداوە.
جگە لەو دوو هاوڵاتییە، کەسێکی دیکەش بەر دەستڕێژی
گولـلەکە دەکەوێت کە هیچ پەیوەندی بە روداوەکەوە نەبو ئەویش دەبێتە قوربانی و گیانی لەدەستداوە.
لە ئێستادا پۆلیس لە شوێنی ڕوداوەکەیە و لێکۆڵێنەوە لە روداوەکە دەستی پێکردوە و تا ئێستا چارەنوسی ئەو کەسەی دەسترێژی گوللەی کردوە دیار نییە.
221 جار خوێندراوەتەوە