مەسرور بارزانی سەردانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
03:29 - 04/08/2025
کوردستان
+
-

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیایی کەی ئێن ئێن، مەسرور بارزانی سەردانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ باس لە چەند دۆسییەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات.

 

هەواڵ:KNNC

بەپێی زانیارییەکانی، بڕیار نامیق، پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن، بەم نزیکانە مەسرور بارزانی سەردانی ئەمریکا دەکات، بەمەستی کۆبونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، مەسرور بارزانی لە سەردانەکەی باس لە پرسەکانی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدادیش یەکێک دەبێت لە پرسەکان.

 

هەروەها، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان و دۆسییەی یاسای حەشدی شەعبی کە چەند جارێک ئەمریکا هۆشداری لەبارەیەوەداوە باسی لێوەدەکرێت.

 

هەر بەپێی زانیارییەکانی بڕیار نامیق، هەریەک لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و نوێنەری پێشوی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا لەگەڵ سەفین دزەی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم، دو هەفتە پێش ئێستا سەردانی ئەمریکایان کردوە و ئامادەکاریان بۆ دیدارو سەردانەکەی مەسرور بارزانی کردوە.

 

 

1825 جار خوێندراوەتەوە