ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندوە، لە ماوەی یەک مانگدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران لانیکەم سزای سێدارەی بەسەر زیاتر لە 110 کەس لە
بەندیخانە جیاوازەکانی وڵاتەکەدا جێبەجێکردوە و 67 بەندکراوی دیکەش مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
هەواڵ:KNNC
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندوە،
ژمارەی لە سێدارەدان لە ئێران بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە و بە بەراورد بە هەمان
ماوەی ساڵانی رابردو، ڕێژەکە بوە بە دوو هێندە.
بە گوێرەی راپۆرتی ڕێکخراوەکە، ئەو 110 کەسەی
سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە لە مانگی رابردودا، لە نەتەوە
جیاوازەکانن و جگە لە فارس، چواریان هاوڵاتی کورد بون، نۆ هاوڵاتی بەلوچ و حەوت هاوڵاتی
ئەفغانستان و سێ هاوڵاتی عەرەبیش هەن.
ئەم ئامارانەی
ڕیكخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە کاتێكدایە، وڵاتەکە ئەو ئامارە ڕەتدەکاتەوە و بە فەڕمی تەنها لە سێدارەدانی
هەشت هاوڵاتی ڕاگەیاندوە .
ڕێکخراوەکانی
مافی مرۆڤ لە جیهاندا، بەردەوام کۆماری ئیسلامی ئێران بەوە تۆمەتبار دەکەن کە سزای
لە سێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ دروستکردنی ترس و تیرۆر لە کۆمەڵگەدا بەکاردەهێنیت،
بە تایبەت دوای ڕاپەڕینی جەماوەری "ژن، ژیان، ئازادی".
103 جار خوێندراوەتەوە