هێزەکانی پارتی كرێكارانی كوردستان
(په‌كه‌كه) دوو ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگرییان ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كرد كه
له ساڵی 2017ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون
هەواڵ: KNNC
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له هه‌نگاوێكدا
كه به ئاماژه‌یه‌كی "متمانه‌سازی" وه‌سفكراوه پەکەکە دوو ئەفسەری
تورکی دوای هەشت ساڵ ئازاد کرد
ئه‌و
دوو ئه‌فسه‌ره به ناوه‌كانی "ئایدن گونێل" و "ئێرهان پێكچه‌تین"
له قه‌زای دوكان له پارێزگای سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان دەستگیرکرابون،
گومانیان لێده‌كرا سه‌رپه‌رشتی تۆڕێكی سیخوڕییان كردبێت كه سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه
بکەنە ئامانج، له‌نێویاندا هه‌وڵدان بۆ كوشتنی جه‌میل بایك یه‌كێك له سه‌ركرده
دیاره‌كانی پارتی کرێکارانی کوردستان
به‌گوێره‌ی زانیاریەکان ، یه‌كێك له
ئه‌فسه‌ره‌كان به‌ناوی ئایدن گونێل له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه
گیانی له‌ده‌ستداوه، ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی توركیا كراوەتەوە، ئه‌وی دیكه‌شیان گه‌ڕێنراوەتەوە
ئه‌نقه‌ره.
ئازادکردنی ئەو دو ئەفسەرە تورکیە لە
چوار چێوەی پرۆسەی ئاشتیدا بوە کە پارتی کرێکارانی کوردستان وەک نیاز پاکی هەنگاو
بە هەنگاو لە گەڵیدا دەڕوا.
1349 جار خوێندراوەتەوە