ئیسرائیل بۆ بڕیاردان لەسەر کۆنترۆڵی غەززە کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
06:28 - 07/08/2025
جیهان
+
-

 
بڕیارە درەنگانی ئێوارەی ئەمرۆ کابینەی ئەمنی حکومەتی ئیسرائیل بۆ بڕیاردان لەسەر هەنگاوەکانی کۆنترۆڵی سەربازی تەواوەتی کەرتی غەززە کۆببنەوە

 هەواڵ: KNNC


بڕیارە درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کابینەی ئەمنی ئیسرائیل کۆببێتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە باس لەوە دەکەن حکومەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەرەو "کۆنتڕۆڵی تەواوی سەربازی" کەرتی غەززە هەنگاو دەنێت.

میدیا ئیسرائیلیەکان بڵاویان کردۆتەوە چاوەڕوان دەکرێت کابینەی حکومەت پلانێکی سەربازی پەسەند بکات کە ڕێگە بە کۆنترۆڵکردنی سەربازی تەواوی کەرتی غەززە بدات.


ئاماژەیان بەوەشکردوە، سوپای ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین سیناریۆی ئۆپەراسیۆنی ئامادەکردووە، بەڵام ئییال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل   دژی وەستاوەتەوەو  لای باش نەبوە ئیسرائیل ئەو هەنگاوە بنێت.

 

پیشتر ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەکان  ئاماژەیان بە ناکۆکی نێوان زەمیر و نەتانیاهۆ کردبو سەبارەت بە فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە غەززە، کە  سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ئەو بابەتەی بە "تەڵەی سەربازی" زانیبو و پێی وایە تێچوی هێجگار زۆرە.

114 جار خوێندراوەتەوە