وەزارەتی دارایی
عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستپێکردنەوەی (پلە بەرزکردنەوە و عەلاوە و جیاوازییەکان
و هەژمارکردنی بڕواننامە).
هەواڵ: KNNC
بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە وەزیری دارایی حکومەتی عێراق ڕەزامەندی
نیشانداوە بە فەرمی پلەبەرزکردنەوەو سەرەمووچەی
ساڵانە و هەژمارکردنی بڕوانامەکان دەستپێبکاتەوە
هەر بەپێی
نوسراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، رێنماییەکان هەمو فەرمانبەران و گرێبەستەکانی سەرجەم
وەزارەتەکان دەگرێتەوە.
دەستپێکردنەوەی
پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دوای ئەوە دێت ٤ی
ئەممانگە نوسینگەی ڕاگەیاندنی، محەمەد
شیاع سودانی سەرۆکی وەزیرانی عێراق، بڵاویکردەوە، سودانی وەزارەتی دارایی
ڕاسپاردووە بە دەستپێکردنەوەی فەرمانی پلە بەرزکردنەوە سەرەمووچەی ساڵانە و ئەو
بڕوانامەی کە لە کاتی خزمەتکردندا بەدەست هاتووە لەگەڵ هەژمارکردنی خزمەت.
دەستپێکردنەوەی
پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی عێراق لە کاتێکدایە نزیکەی 10 ساڵە لەهەرێم بە
پاساوی قەیرانی دارایی و بە بریارێک پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران راگیراوە، سەرباری ئەوەی چەندین جار مامۆستایان و موچەخۆرانی هەرێم راگرتنەکەیان بە پیشێلکردنی
یاسا داناوەو سکاڵایان تۆمارکردوە کە چی تا ئێستا ڕوننیە ئاخۆ کەی لە هەرێم
دەستپێدەکاتەوە.
849 جار خوێندراوەتەوە