بۆری ئیفرازی سێی هەولێر چاککرایەوە..

KNN : Kurdish News Network
09:18 - 07/08/2025
کوردستان
+
-


دوای ئەوەی جارێکی دیکە بۆری ئیفرازی سێی هەولێر شکایەوە و بەو هۆیەوە چەند گەڕەکێک بێ ئاوبون بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم چاککردنەوەی بۆریەکەی راگەیاندو و دەڵێت؛ ئاو گەشتوەتەوە هەولێر.

هەواڵ:KNNC

دوێنی چوارشەممە، جارێکی دیکە بۆری ئیفررازی سێی هەولێر شکایەوە و ژمارەیەک گەڕيکی هەولێر کە بۆری ئاوینا لەسەر هێڵەکەیە بێ ئاو بون.

درەنگانێکی شەوی رابردو، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم، رایگەیاند تیمەکانی چاککردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بۆری شکاوی ئاوی ئیفرازی سێیان چاککردەوە و ئەو گەڕەکانەی بۆ کەمتر لە 24 کاتژمێر بێ ئاوبوبون، کێشەکەیان چارەسەر بوە.


 شکاندنی بۆری ئیفرازی سێی هەولێر، وەک هەمیشە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی دروست کرد، کە بەردەوام ئەو بۆرییە دەشکێت و هاوڵاتییان بە گاڵتەجارییەوە باسی دەکەن.

پرۆژەی ئاوی ئیفرازی سێ، یەکێکە لە پڕۆژە سترتیژییەکان و  رۆژانە نزیكەی 250 ملیۆن لیتر ئاو بۆ نزیكەی 40%ـی گەڕەكەكانی هەولێر دابیندەكات.

44 جار خوێندراوەتەوە