سلێمانی؛ لە مانگی ڕابردودا هەمو رۆژێک لایکەم 27 منداڵ لە دایک بون

KNN : Kurdish News Network
03:26 - 06/08/2025
کوردستان
+
-



تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، لە مانگی ڕابردودا، 838 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبون لەدایك بون، 417 یان کوڕ بون و421شیان کچ بون و 15 حاڵەتی دوانەش تۆمار کراوە.

هەواڵ:KNNC

 
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی ڕابردوی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە،  3 هەزار  و880 نەخۆش سەردانی  نەخۆشخانەی مناڵبونی فریاكەوتنی فێركارییان کردوە و لەو ژمارەیەش هەزار و 171 نەخۆش داخڵ کراون و چارەسەریان وەرگرتوە.



 ئاماژەیان بەوەشکردوە،  لە (1 بۆ 31ـی 7ی 2025) 838 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبونی فریاكەوتنی لەدایک بون، کە 417 یان کوڕ بون و 421 منداڵیشیان کچ بون.



لەو ژمارەیەش 473 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بون و لە دایکبونی 365 منداڵیشیان  لەڕێگەی نەشتەرگەرییەوە بوە، لەو ژمارانەش  15 حاڵەتی لەدایكبونی دوانە تۆماركراوە.

272 جار خوێندراوەتەوە